Kishore Kumar Hits

Adnan Karim - Berew Aso текст песни

Исполнитель: Adnan Karim

альбом: Badey Gulrang 2


سۆفیی گۆشەی خانەقا بووم
ئێستا پیری مەیکەدەم
سۆفیی گۆشەی خانەقا بووم
ئێستا پیری مەیکەدەم
زاهیدی خەڵوەتنشین بووم
ئێستا مەست و مەیزەدەم
زاهیدی خەڵوەتنشین بووم
ئێستا مەست و مەیزەدەم
سەروی ئازادیش لەبار و
دڵگەش و بەرزە، بەڵام
سەروی ئازادیش لەبار و
دڵگەش و بەرزە، بەڵام
گیانەکەم، من شێت و شەیدای
لار و لەنجەی ئەم قەدەم
گیانەکەم، من شێت و شەیدای
لار و لەنجەی ئەم قەدەم

هەر یەکەی بۆ خۆی دەجووڵێنێتەوە
هەستی دەروون
زەردەپەڕ، کاروانکوژە
تاریک و ڕوونی سوبحدەم
ئاسمانی ساو و دەریای
مەندی تارماییی چیا
سێوی لاسوور و بەهێی زەرد
و هەناری گوڵ بەدەم
سێوی لاسوور و بەهێی زەرد
و هەناری گوڵ بەدەم

کێ وەکوو من سارد و گەرمی
ڕۆژگاری چێشتووە؟
کێ وەکوو من سارد و گەرمی
ڕۆژگاری چێشتووە؟
گا لە دەشتی گەرمەسێر و
گا لە کوێستانی گەدەم
گا لە دەشتی گەرمەسێر و
گا لە کوێستانی گەدەم
وەک شەپۆلی زێی خوڕەم
ساتێ هەدادانم نییە
وەک شەپۆلی زێی خوڕەم
ساتێ هەدادانم نییە
گێژ دەخۆم، پێچێ دەدەم
من ڕۆڵەکوردی ئەم سەدەم
گێژ دەخۆم، پێچێ دەدەم
من ڕۆڵەکوردی ئەم سەدەم

سێبەری مەرگم لە پێشدایە و
بەرەو مەنزڵ دەڕۆم
ناخی گۆڕی تەنگە جێگام
هەر تلئاسا بێ قەدەم
من بەرەو ئاسۆ
بەرەو ڕووناکی باڵم گرتووە
چۆن بەرەو تاریکی دەخشێم؟
پاڵ وەشەیتانێ دەدەم؟
چۆن بەرەو تاریکی دەخشێم؟
پاڵ وەشەیتانێ دەدەم؟
سۆفیی گۆشەی خانەقا بووم
ئێستا پیری مەیکەدەم
سۆفیی گۆشەی خانەقا بووم
ئێستا پیری مەیکەدەم
زاهیدی خەڵوەتنشین بووم
ئێستا مەست و مەیزەدەم
زاهیدی خەڵوەتنشین بووم
ئێستا مەست و مەیزەدەم
سەروی ئازادیش لەبار و
دڵگەش و بەرزە، بەڵام
سەروی ئازادیش لەبار و
دڵگەش و بەرزە، بەڵام
گیانەکەم، من شێت و شەیدای
لار و لەنجەی ئەم قەدەم
گیانەکەم، من شێت و شەیدای
لار و لەنجەی ئەم قەدەم

Поcмотреть все песни артиста

Другие альбомы исполнителя

City

2022 · альбом

Похожие исполнители

Chopy

Исполнитель