Kishore Kumar Hits

Adnan Karim - Khanaqa текст песни

Исполнитель: Adnan Karim

альбом: City


سەیرێکی خۆش لەچیمەنی ناو (خانەقا) بکە!
ئایا ڕەبیعی ئاھووە، یا چایری ستوور؟
قەلبی مونەووەرە لە حەبیبانی نازەنین!؟
یا وەک سەقەر، پڕە لە ڕەقیبانی لەندەھوور؟
مەیلێ بکە لە سەبزە درەختانی مەدرەسە!
ئەوراقیان موقەددیمەیی شینەیا نەسوور؟
حەوزی پڕی، کەنائیبی دیدەی منە لەوێ
لێڵاوی دانەھاتووە، وەک سەیلی (شیوەسوور)؟
ئێستەش کەناری حەوشەکە، جێی باز و کەوشەکە؟
یاریی تیایە؟ یا بووەتە مەعرەزی نوفوور؟
چاوێ بخە لەسەبزەو و، سێرابی دائیرە!
جێی جیلوەگاھی چاوەکەمە نەرمە یا نەزوور!
توخوا فەزایی دەشتی فەقێکان ئەمێستەکەش
مەحشەر میسالە، یا بووەتە (چۆڵی سەلم و توور)؟
واسیل بکە عەبیری سەلامم بە حوجرەکەم!
چی ماوە، چی نەماوە، لە ھەیوان و تاق و ژوور؟
ئەو غاری یارە ئێستا، پڕ ئەغیارە، یا نەخۆ
ھەر غاری یارە، یا بووەتە غاری مار و موور؟

Поcмотреть все песни артиста

Другие альбомы исполнителя

Похожие исполнители

Chopy

Исполнитель