Kishore Kumar Hits

Aryas Javan - Frishtay Xayal текст песни

Исполнитель: Aryas Javan

альбом: Bemsharawa


لەو رۆژەوەی تۆم ناسیووە
خۆشی و پێكەنین هاوڕێمه
چرای داگیرساوی عشقت
لە گشت شوێنی لەسەر ڕێمه
تۆ بوویته هەستی ناو دڵ و
وشەی زمانی هۆنراوەم
بوویته خوێن و هاتوچۆته
لە ناو ئەم دڵه تاساوەم
گوڵم شەماڵی عەشقی تۆ
لەڕووم ئەدا بە هێمنی
بۆیه هێنده خۆشمدەوێی
شۆخێكی جوان و شەرمنی
فریشتەی خەون و خەیاڵم
لابەری گشت خەم و تاسەم
لە خۆم زیاتر خۆشم ئەوێی
قەزات کەوێ لە هەناسەم
بەهارێكی سەوز و جوانی
كانیێكی پڕ گەوهەری
تابلۆیەكی ڕەنگاڵەیی
باڵا وەكو سنەوبەری
چەند شیرینه لەگەڵ تۆ بوون
لەگەڵ تۆ چەند خۆشه ژیان
تۆی سەرچاوەی شادی و خۆشیم
دوورم له ئازار و گریان
دوورم لە ئازار و گریان
گوڵم شەماڵی عەشقی تۆ
لەڕووم ئەدا بە هێمنی
بۆیه هێنده خۆشمدەوێی
شۆخێكی جوان و شەرمنی
فریشتەی خەون و خەیاڵم
لابەری گشت خەم و تاسەم
لە خۆم زیاتر خۆشم ئەوێی
قەزات کەوێ لە هەناسەم
گوڵم شەماڵی عەشقی تۆ
لەڕووم ئەدا بە هێمنی
بۆیه هێنده خۆشمدەوێی
شۆخێكی جوان و شەرمنی
فریشتەی خەون و خەیاڵم
لابەری گشت خەم و تاسەم
لە خۆم زیاتر خۆشم ئەوێی
قەزات کەوێ لە هەناسەم

Поcмотреть все песни артиста

Другие альбомы исполнителя

9

2022 · сингл

Похожие исполнители

BANA

Исполнитель

Chopy

Исполнитель