Kishore Kumar Hits

Aryas Javan - Eshqt текст песни

Исполнитель: Aryas Javan

альбом: Pekaninet


بێ تۆ هەڵناسوورێ خوێنم
بۆیە زوو زوو ناوت دەهێنم
عیشقت هێندە دڵی گرتووم
ئەترسێم خوێنیش کەم بێنم
لە ڕۆژباشی بەیانییان
تا شەوباشت چۆن ڕاوەستم
بێ جگە لە دەستی نەرمی تۆ، بۆ کاری تر ناچێ دەستم
ناوی خۆم پێ خۆشە کاتێک لێوی تۆ ناوم دەهێنن بە نازەوە ئەمدوێنن
پێم خۆشە تا ئەبەد بنووم کە پرچت دام ئەپۆشێنن، دەروونی من ئەلاوێنن
کە تۆ تاوێ لەمن دووری
نامەوێت خۆر ببینم
هەموو شت دە تۆدا دەژی
خۆڕی ئاسمانی ژینم
بە ماچی لێوی شەرابیت
بۆنی مەستی دێت لە زارم
قەراری ماچی دووبارەت
بردوویە سەبر و قەرارم
بۆنی تۆ بۆنی بەهارە
وەرە زیندووم کە دووبارە
بەهار بێنە باوەشی من
بێ تۆ هەڵناسوورێ خوێنم
بۆیە زوو زوو ناوت دەهێنم
عیشقت هێندە دڵی گرتووم
ئەترسێم خوێنیش کەم بێنم
لە ڕۆژباشی بەیانییان
تا شەوباشت چۆن ڕاوەستم
بێ جگە لە دەستی نەرمی تۆ بۆ کاری تر ناچێ دەستم
ناوی خۆم پێ خۆشە کاتێک لێوی تۆ ناوم دەهێنن بە نازەوە ئەمدوێنن
پێم خۆشە تا ئەبەد بنووم کە پرچت دام ئەپۆشێنن دەروونی من ئەلاوێنن

Поcмотреть все песни артиста

Другие альбомы исполнителя

9

2022 · сингл

Похожие исполнители

BANA

Исполнитель

Chopy

Исполнитель