Kishore Kumar Hits

Zakaria Abdulla - Hewrî Dilldarî текст песни

Исполнитель: Zakaria Abdulla

альбом: Bigerrêwe


ڕوخا هەواری دوێنێی دڵداری!
نەما هەناسەی یاد و یادگاری
بە دەستت شكاند ئەو بتە جوانە!
درەنگ بوو زانیت هەڵە بووی گیانە!
ئای لە من، وای لەمن شكاوە باڵم!
فەرهاد ئاسامە و پەشێوە حاڵم!

تۆ چۆنت توانی دڵ بە برینی؟!
ئەم هەموو خوێنەی ئەشق ببینی!
چۆنت بەسەر هات، هەر وات بەسەر بێت!
دیوەكەی ڕوحت هەر وا بێ سێبەر بێت!
ئــاخ ئەوینی من، ئــاخ ئەوینی من دڵداری
نەزمی دوونیایە كە تۆش گۆڕاوی!
یان تەرزەی ئەشقە و پێی گۆش كراوی؟!
ئای یاران وای یاران فیراق برینە
مەم بێ مورادە و لەم خاتوو زینە!

مەحزونی داوی ئەم پەریخانەم
دیلی یادێكی ئەم چاوە جوانەم
بە تۆوە جوان بوو عومری لاوی من
بۆ كام لا ڕۆیی ئەی هەتاوی من؟!
ئاخ لە تۆ وای لە تۆ، تۆی برینی من
تۆی گوڵ و دڕكی باغی ژینی من

Поcмотреть все песни артиста

Другие альбомы исполнителя

Daye

2001 · альбом

Похожие исполнители

Diyar

Исполнитель

Kawa

Исполнитель