Kishore Kumar Hits

Zakaria Abdulla - Chende Cwanî текст песни

Исполнитель: Zakaria Abdulla

альбом: Bigerrêwe


چەندە جوانی!
چەند هێمنی!
خەم ڕەوێنی
ڕووگوڵ شەنی
شۆخ و قەشەنگی، شەرمنی!
بۆیە خۆشەویستی منی!
خێڵەساتی ئەوینی دڵ بەرەو ئاوەرەیی ڕۆیی!
وا بەجێمام دڵی پێکام
بوومە کوشتەی تیری خۆیی!
هەناسە سارد و دڵ بریندار
لە باوەشی تاریکی شەو
چاوەڕێمە بەڵکو بێیت و
لەسەر سینەت بمخەیتە خەو!
چاوەڕێمە بەڵکو بێیت و
لەسەر سینەت بمخەیتە خەو!
نێو نێرگزی ئەمساڵەمان
گلەیی لە بەختی دەکا!
دەڵێ کوانێ بلوێری شوان؟!
تا بە ئاواز خەمم دەرکا!
نێو نێرگزی ئەمساڵەمان
گلەیی لە بەختی دەکا!
دەڵێ کوانێ بلوێری شوان؟!
تا بە ئاواز خەمم دەرکا!
کوانێ بێری، کوا ژوانی؟
ئەی قاسپەی کەو لەسەر کانی
بۆ خڕڕەی چەم بەبێ نازە؟!
بولبول ماتە و دیلی ڕازە!
بۆ خڕڕەی چەم بەبێ نازە؟!
بولبول ماتە و دیلی ڕازە!
چەندە جوانی!
چەند هێمنی!
خەم ڕەوێنی
ڕوگوڵ شەنی
شۆخ و قەشەنگی، شەرمنی!
بۆیە خۆشەویستی منی!
شۆخ

Поcмотреть все песни артиста

Другие альбомы исполнителя

Daye

2001 · альбом

Похожие исполнители

Diyar

Исполнитель

Kawa

Исполнитель