Kishore Kumar Hits

Zakaria Abdulla - Gullî Genim текст песни

Исполнитель: Zakaria Abdulla

альбом: Daye


گوڵە گەنمە کۆچەریەکەم، با بەس بێ و ئیتر وازبێنە
لە یادیشا لەخەم گەڕێ، ناوی ئەم باسە مەهێنە!
تۆ تەماشای دنیا بکە، چەند زوو دەڕوا و چەند گۆڕاوە؟!
تۆ بڕوانە ئاشقان و چەند براوە و چەند دۆڕاوە؟!

من ئەم وشە لە کوێ بێنم تا گوناهێ بەناوی کەم؟!
من ناتوانم کلدانی تۆ هەر دڵێ بێ و لەچاوی کەم!
کە دەورانی دنیا وابێ، کە گۆڕانی لەخۆڕا بێ
ئاشق بە گەمەی دەستی خەم، ئیشقیش بە کاروانسەرا بێ!

من دەواری نیشتیمانێکم لە کۆڵە، بۆ بەس نەبێ؟!
هەوارێکی وێرانم لێ بە جێماوە، بۆ کەس نەبێ!
بۆ کەس نەبێ، بۆ کەس نەبێ، بۆ کەس نەبێ
بۆ بەس نەبێ، کە ئیشق لەژێر هەرەس دابێ؟!
ئیشق لەژێر ڕەحمی چەقۆ و مەرگی تازەی هەوەس دابێ!
ئەرێییی یێیی یێیی

گوڵە گەنمە کۆچەریەکەم، با بەس بێ و ئیتر وازبێنە!
لە یادیشا لەخەم گەڕێ، ناوی ئەم باسە مەهێنە!
تۆ تەماشای دنیا بکە، چەند زوو دەڕوا و چەند گۆڕاوە؟!
تۆ بڕوانە ئاشقان و چەند براوە و چەند دۆڕاوە؟!

Поcмотреть все песни артиста

Другие альбомы исполнителя

Похожие исполнители

Diyar

Исполнитель

Kawa

Исполнитель