Kishore Kumar Hits

Zyad Asad - Pêmekene текст песни

Исполнитель: Zyad Asad

альбом: Pêmekene


پێمەکەنە بە گریە و هاواری من!
پێمەکەنە بە ئەشکی زاماری من!
پێمەکەنە بە گریە و هاواری من!
پێمەکەنە بە ئەشکی زاماری من!
ڕۆژێک دادێ ئەتۆش وەک منی هەژار
عەشق سەراپات دەکات بە ئازار!
ئەوسا دەزانی عەشق گریانە
هاوارە، ئازارە، ناڵەی شەوانە!
تۆ بووی ڕێگای مەیخانەت بە من ناساند!
تۆ بووی زەردەخەنەت لەسەر لێوم تۆراند!
تۆ بووی ڕێگای مەیخانەت بە من ناساند!
تۆ بووی زەردەخەنەت لەسەر لێوم تۆراند!
ئێستاش پێمەکەنە گیانە، بەو دڵە شێتە!
بێ ناز کەوتووە هاوار، چاوی لە ڕێتە
منیش وەکو تۆ ڕۆژێ لە ڕۆژان
باوەڕم نەبوو بە عەشق و گریان!
بەڵام تۆ هاتی ئەو دڵەت سوتاند
ئەو چیڕۆکەی من کەوتە سەر لێوان
هاواری من ئەوا هەموو ئاشقانی گریاند!
تۆش قاقای پێکەنینت دەڕوا بۆ ئاسمان!
هاواری من ئەوا هەموو ئاشقانی گریاند!
تۆش قاقای پێکەنینت دەڕوا بۆ ئاسمان!
بەزەییت بێت کافر مەڕۆ، کەوا ناچارم
پێمەکەنە گیانە بۆ تۆیە، شیوەن و هاوارم!
پێمەکەنە بە گریە و هاواری من!
پێمەکەنە بە ئەشکی زاماری من!
ئاخ پێمەکەنە، پێمەکەنە
پێمەکەنە بە گریە و هاواری من!
پێمەکەنە بە ئەشکی زاماری من!

Поcмотреть все песни артиста

Другие альбомы исполнителя

Похожие исполнители

Chopy

Исполнитель