Kishore Kumar Hits

Zyad Asad - Hawar Berim Bo Kam La текст песни

Исполнитель: Zyad Asad

альбом: Lêm Bibure


لە دوورەوە خۆشت ویستم، خۆشم ویستی!
بەدەست خۆت نەبوو، بەدەست خۆم نەبوو!
دڵت ویستی، دڵم ویستی!
لە دوورەوە لە دەرگای دڵت دام، و هاتی وتت: ناڕۆمەوە!
ناڕۆمەوە!
چویتە قوڵایی دڵم و هەرچەند دەکەم، ناتدۆزمەوە!
ناتدۆزمەوە!
تۆ ئەی کچی وڵاتی عەشق و شاری هەڵمەت و قوربانی
دڵم حەیرانی دەشتی عاشقانە
بە هەناسەی تۆ سەربەرزە ژیانی
سەربەرزە ژیانی
بەڵام ئاخ، هەزار ئاخ!
من و تۆ هەرگیز بەیەک ناگەین!
بەیەک ناگەین!
چارەنوسمان وڵاتێکە بێ ناونیشان!
بێ ناونیشان!
هەرچەند بڕۆین قەت پێی ناگەین!
ئاھ، هەرچەند بڕۆین قەت پێی ناگەین!
لە دوورەوە
لە دوورەوە تۆ دڵشکاو هەوار ئەکەی!
لەدەست عەشقێکی بێ سەرەنجام!
لە دوورەوە
لە دووەرەوە منی داماو
هەوار ئەکەم، ئەگەریم، بە دڵێکی پڕ لە زام!
بە دڵێکی پڕ لە زام!
هەوار بەرم بۆ کام لا؟!
لەکێ بکەم سکاڵا؟!
هەواری من گریان و ژانە!
خودا لە دەردی دووری!
بۆ دڵ کوانێ سەبووری؟!
خودا کێ پەنای عاشقانە؟!
هەوار بەرم بۆ کام لا؟!
لەکێ بکەم سکاڵا؟!
هەواری من گریان و ژانە!
خودا لە دەردی دووری!
بۆ دڵ کوانێ سەبووری؟!
خودا کێ پەنای عاشقانە؟!

ساڵانێک بوو چاوەڕێ بووم!
لەدوور هاتی، گڕی عاشقت بەجارێ سوتاندی گیانم!
لەو ڕۆژەوە لە دڵمای!
لە هەر کوێ بم، لەگەڵمای!
بۆیە ناتوانم بێ تۆ!
ناتوانم، ناتوانم
ئاخر عەشقت تاهەتایە لە خوێنمایە!
بەڵام چی بکەم چارەنووس کە وایە، خودایە؟!
تۆ باران، من بیابان!
من زەوی و تۆ ئاسمان!
ناگەین بە یەکتر، چی بکەم؟!
هەوارە خودایە
هەوار بەرم بۆ کام لا؟!
لەکێ بکەم سکاڵا؟!
هەواری من گریان و ژانە!
خودا لە دەردی دووری!
بۆ دڵ کوانێ سەبووری؟!
خودا کێ پەنای عاشقانە؟!
هەوار بەرم بۆ کام لا؟!
لەکێ بکەم سکاڵا؟!
هەواری من گریان و ژانە!
خودا لە دەردی دووری!
بۆ دڵ کوانێ سەبووری؟!
خودا کێ پەنای عاشقانە؟!
هەوار بەرم بۆ کام لا؟!
لەکێ بکەم سکاڵا؟!
هەواری من گریان و ژانە!
خودا لە دەردی دووری!

Поcмотреть все песни артиста

Другие альбомы исполнителя

Похожие исполнители

Chopy

Исполнитель