جوانترین خەڵقی خودا بۆ دەردم دەوا
وەسفی گوڵ بۆت کەمیشە
کاتێ دێت کات لەسەرم ئەڕوا خەم لەبیرم ئەڕوا
تۆم ئەوێ بۆ هەمیشە
زۆر جار لە ژێر بەڵێنم
دا دەستی تۆم بەردا
نەبوو جارێ بگۆڕێیت
کەبووی بە مەزهەری وەفا
تۆ ئەزموونی خۆدا
چۆن دڵم بدۆڕێ
بوونت وەک موعجیزەیە هەقی هەیە هەر کەسێ حەسوود بێ
چەن خۆشە بۆم کە تۆم هەیە نابێت بۆ چڕکەیە چاوت لێم بە دوور بێت
بوونت وەک موعجیزەیە هەقی هەیە هەر کەسێ حەسوود بێ
چەن خۆشە بۆم کە تۆم هەیە نابێ بۆ چڕکەیە چاوت لێم بە دوور بێت
♪
وەرە جلی خۆشی لەبەرکەین
بە دەور مانگ و زەوی سەفەرکەین
وەرە ئاوازی خۆشەویستی سەربەین
نابێ ساتێکیشی خەسارکەین
چیرۆکی ئەشق درووستکەین
وەکوو شێعرێ پیت بە پیتی لەبەرکەین
بوونت وەک موعجیزەیە هەقی هەیە هەر کەسێ حەسوود بێ
چەن خۆشە بۆم کە تۆم هەیە نابێ بۆ چڕکەیە چاوت لێم بە دوور بێت
بوونت وەک موعجیزەیە هەقی هەیە هەر کەسێ حەسوود بێ
چەن خۆشە بۆم کە تۆم هەیە نابێ بۆ چڕکەیە چاوت لێم بە دوور بێت
Поcмотреть все песни артиста
Другие альбомы исполнителя