Kishore Kumar Hits

Kamkars Ensemble - Kirase Kudari текст песни

Исполнитель: Kamkars Ensemble

альбом: Agıri Zindo (Kurdish Music Concert)


کراس کودەری ئاوریشم
با بەس داخت بۆ هەڵکێشم
کراس کودەری ئاوریشم
با بەس داخت بۆ هەڵکێشم
کچێ بەخوا سوێندت ئەدەم
ساتێ وەرە لات دانیشم
چاوجوان بەخوا سوێندت ئەدەم
ساتێ وەرە لات دانیشم
وەرە، وەرە لە بەرانبەرم ساتێ دانیشە
ڕۆژی دووجار بۆچ ئەتۆرێی؟ کردووتە بە پیشە
ڕۆژی سەدجار بۆچ ئەتۆرێی؟ کردووتە بە پیشە
کراس کودەری ئاوریشم
با بەس ئاخت بۆ هەڵکێشم
کراس کودەری ئاوریشم
با بەس ئاخت بۆ هەڵکێشم
وەرە، وەرە لە بەرانبەرم ساتێ دانیشە
ڕۆژی دووجار بۆچ ئەتۆرێی؟ کردووتە بە پیشە

کراسەکەت چیتی مۆرە
تۆزێ هەڵیکە زۆر شۆڕە
کراسەکەت چیتی مۆرە
تۆزێ هەڵیکە زۆر شۆڕە
دڵ هەر دڵی کە دامە تۆ
توخوا چاوجوان دڵ مەگۆڕە
دڵ هەر دڵی کە دامە تۆ
توخوا چاوجوان دڵ مەگۆڕە
وەرە، وەرە بەر پەنجەرە گێلگێلەداری
خۆم ئەبم بە میوانت چاوجوان ناسک و نازداری
خۆم ئەبم بە میوانت چاوجوان ناسک و نازداری
کراسەکەت چیتی مۆرە
تۆزێ هەڵیکە زۆر شۆڕە
کراسەکەت چیتی مۆرە
تۆزێ هەڵیکە زۆر شۆڕە
وەرە، وەرە بەر پەنجەرە گێلگێلەداری
خۆم ئەبم بە میوانت چاوجوان ناسک و نازداری

کراسەکەت کەتانچنە
موبارەکت بێ شیرینە
کراسەکەت کەتانچنە
موبارەکت بێ شیرینە
لەسەر چی لە من تۆراوی؟
ڕەحمت بێ بەسیە ئەم قینە
لەسەر چی لە من تۆراوی؟
ڕەحمت بێ بەسیە ئەم قینە
وەرە، وەرە توخوا وەرە ئەی شۆخی دڵدار
من فیدای باڵای بەرزتم ڕۆژی دووسەد جار
من فیدای باڵای بەرزتم ڕۆژی دووسەد جار
کراسەکەت کەتانچنە
موبارەکت بێ شیرینە
کراسەکەت کەتانچنە
موبارەکت بێ شیرینە
وەرە، وەرە توخوا وەرە ئەی شۆخی دڵدار
من فیدای باڵای بەرزتم ڕۆژی دووسەد جار

Поcмотреть все песни артиста

Другие альбомы исполнителя

Похожие исполнители

Chopy

Исполнитель