Kishore Kumar Hits

Naser Razzazi - Shar текст песни

Исполнитель: Naser Razzazi

альбом: Kermashan


گوڵم
دڵم پڕە لە دەرد و کوڵ
دەڵێم بڕۆم لە شارەکەت
دەڵێم بڕۆم لە شارەکەت
لە شارە چاو لە بەر چرای نێئۆن شەوارەکەت
لە شارە چاو لە بەر چرای نێئۆن شەوارەکەت
گوڵم
دڵم پڕە لە دەرد و کوڵ
دەڵێم بڕۆم لە شارەکەت
دەڵێم بڕۆم لە شارەکەت
لە شارە چاو لە بەر چرای نێئۆن شەوارەکەت
لە شارە چاو لە بەر چرای نێئۆن شەوارەکەت
دەڵێم بە جامێ ئاوی کانیاوی دێیەکەم
عیلاجی کەم کوڵی دڵی پڕم
لە دەردی ئینتیزارەکەت
ئاخ دەڵێم بڕۆم لە شارەکەت
دەڵێم بە جامێ ئاوی کانیاوی دێیەکەم
عیلاجی کەم کوڵی دڵی پڕم
لە دەردی ئینتیزارەکەت
ئاخ دەڵێم بڕۆم لە شارەکەت

وەڕەز بوو گیانی من لە شار و هاڕە هاڕی ئەو
لە ڕۆژی چڵکنی نەخۆش و تاو و یاوی شەو
وەڕەز بوو گیانی من لە شار و هاڕە هاڕی ئەو
لە ڕۆژی چڵکنی نەخۆش و تاو و یاوی شەو
بڕۆمە دێ کە مانگەشەو بزێتە ناو بزەم
چلۆن بژیم لە شارەکەت کە پڕ بە دڵ دژی گزەم؟
گوڵم
دڵم پڕە لە دەرد و کوڵ

لە شارەکەت، کە ڕەمزی ئاسن و مەنارەیە
مەلی ئەوین غەوارەیە
ئەوەی کە دارەتێلە مەزهەری قەنارەیە
ژیان شەوارەیە
گوڵم, هەرێمی زونگ و زەل
چلۆن دەبێتە جاڕە گوڵ؟
گوڵم, هەرێمی زونگ و زەل
چلۆن دەبێتە جاڕە گوڵ؟
گوڵم، دڵم پڕە لە دەرد و کوڵ
ئاخ دەڵێم بڕۆم لە شارەکەت

Поcмотреть все песни артиста

Другие альбомы исполнителя

Похожие исполнители

Aref

Исполнитель

Moein

Исполнитель

Chopy

Исполнитель