Kishore Kumar Hits

Naser Razzazi - Teyrekey Germên текст песни

Исполнитель: Naser Razzazi

альбом: Êwareye


ئەرێ هاتەوە هاتەوە تەیرەکەی گەرمێنێ
ئای هێشتا دوورە دەخوێنێ
ئەرێ هاتەوە هاتەوە تەیرەکەی گەرمێنێ
ئای هێشتا دوورە دەخوێنێ
ئای لە شەقەی تیژباڵیدا هاوار
ئای گۆلاوان دەشڵەقێنێ
ئای هەزار سەت هەزار خۆزگەم وەی بەو کەسەی
ئای دەس لە گەردنی وەردێنێ
وەی بەژنێ باریک هەڵدەگرم هاوار
ئای بۆ وڵاتەکەی بیتوێنێ

ئەرێ هاتەوە هاتەوە تەیرەکەی گەرمێنێ
بەو تەیرەم دەڵێن ڕەش داڵە
ئەرێ هاتەوە هاتەوە تەیرەکەی گەرمێنێ
بەو تەیرەم دەڵێن ڕەش داڵە
ئەی باڵ و تیژباڵی لێدا هاوار
ئای لە شوێن یاری ئەبداڵە
ئای هەزار سەت هەزار خۆزگەم وەی بەو کەسەی
ئای لەگەڵ ناسکۆڵ هاوماڵە
وەی دۆست بە ماڵی زۆر نییە چی بکەم
ئای بە بەختە و بە ئیقباڵە

ئەرێ هاتەوە هاتەوە تەیرەکەی گەرمێنێ
ئای لە دوور وەک گوڵ خەمڵاوە
ئەرێ هاتەوە هاتەوە تەیرەکەی گەرمێنێ
ئای لە دوور وەک گوڵ خەمڵاوە
هەی پانیەی قەیسی هەڵوێنە هاوار
ئای بە دارێوە دەتواوە
ئای هەزار سەت هەزار خۆزگەم وەی بەو کەسەی
ئای دەمی لە دەمی ناوە
ئای ئەگەر نابێ بە یارم پێی بڵێن
هەی دەوڵەت زیاد و ماڵاوا

Поcмотреть все песни артиста

Другие альбомы исполнителя

Похожие исполнители

Aref

Исполнитель

Moein

Исполнитель

Chopy

Исполнитель