بارگەی خەمم هەڵگرت و هاتمەوە بۆ شارەکەم
هاتووم بەرەو دیاری شەنگی کەس و کارەکەم
بارگەی خەمم هەڵگرت و هاتمەوە بۆ شارەکەم
هاتووم بەرەو دیاری شەنگی کەس و کارەکەم
بۆ باوەشی بە سۆزی دایکە دڵ سووتاوەکەم
بۆ باوەشی بە سۆزی دایکە دڵ سووتاوەکەم
تاکوو بزانێ چەندە بە سۆیە ئازارەکەم
بە سۆیە ئازارەکەم
♪
هاتووم وەکوو شەماڵێ گوڵ و گەڵا بدوێنم
پایزی غەریبی دڵ بە جارێ هەڵوەرێنم
هاتووم وەکوو شەماڵێ گوڵ و گەڵا بدوێنم
پایزی غەریبی دڵ بە جارێ هەڵوەرێنم
کە من نمەی باران بم ئێوەش ئاوێنەی باخمن
کە من نمەی باران بم ئێوەش ئاوێنەی باخمن
هەرچەندە لێتان دووربم هەنسک و ئاهی ناخمن
هەرچەندە لێتان دووربم هەنسک و ئاهی ناخمن
ئاخ بارگەی خەمم هەڵگرت و هاتمەوە بۆ شارەکەم
هاتووم بەرەو دیاری شەنگی کەس و کارەکەم
بۆ باوەشی بە سۆزی دایکە دڵ سووتاوەکەم
بۆ باوەشی بە سۆزی دایکە دڵ سووتاوەکەم
تاکوو بزانێ چەندە بە سۆیە ئازارەکەم
بە سۆیە ئازارەکەم
♪
ئاخ دڵم پرسەخانەیە سەرم بەفری زستانە
فرمێسکی خەم لە چاوما باڵاترین میوانە
دڵم پرسەخانەیە سەرم بەفری زستانە
فرمێسکی خەم لە چاوما باڵاترین میوانە
وەک باڵندەی لانەواز تەرە و بێ ناونیشانم
وەک باڵندەی لانەواز تەرە و بێ ناونیشانم
چەند شیرینە کە ئێژم من خەڵکی کوردستانم
چەند شیرینە کە دەڵێم من خەڵکی کوردستانم
بارگەی خەمم هەڵگرت و هاتمەوە بۆ شارەکەم
هاتووم بەرەو دیاری شەنگی کەس و کارەکەم
بۆ باوەشی بە سۆزی دایکە دڵ سووتاوەکەم
بۆ باوەشی بە سۆزی دایکە دڵ سووتاوەکەم
تاکوو بزانێ چەندە بە سۆیە ئازارەکەم
بەسۆیە ئازارەکەم
Поcмотреть все песни артиста
Другие альбомы исполнителя