Kishore Kumar Hits

Naser Razzazi - Melulgiyan текст песни

Исполнитель: Naser Razzazi

альбом: Melulgiyan


وەی ئەترسم بەختی مەلوول گیان ناپوختم وابێ
میراتی موجنوون باوانم بۆ من جێ مابێ
هەی دە مەگری مەگری مەلوول گیان گریان گرانە
ناردوومە بۆو بێ باوانم دەسکاری بانە
ناردوومە بۆو بێ باوانم دەسکاری بانە

وەی فیدای چاوت بم مەلوول گیان چاوڕەشی چاوگەش
بەزەییەکت بێ مەلوول گیان بە منی چارەڕەش
هەی دە مەگری مەگری مەلوول گیان گریان گرانە
ناردوومە بۆو بێ باوانم دەسکاری بانە
ناردوومە بۆو بێ باوانم دەسکاری بانە

ڕاسم پێ بڵێ مەلوول گیان بۆ کێ داخداری
ئازیزت کێیە باوانم وا بۆی خەمباری
هەی دە مەگری مەگری مەلوول گیان گریان گرانە
ناردوومە بۆو بێ باوانم دەسکاری بانە
ناردوومە بۆو بێ باوانم دەسکاری بانە

تۆ داخ و دەردی مەلوول گیان کێت لە دەروونە
وەک من سەرگەردان باوانم حاڵت زەبوونە
هەی دە مەگری مەگری مەلوول گیان گریان گرانە
ناردوومە بۆو بێ باوانم دەسکاری بانە
ناردوومە بۆو بێ باوانم دەسکاری بانە
ناردوومە بۆو بێ باوانم دەسکاری بانە
ناردوومە بۆو بێ باوانم هەوری بانە
ناردوومە بۆو بێ باوانم دەسکاری بانە
ناردوومە بۆو بێ باوانم هەوری بانە

Поcмотреть все песни артиста

Другие альбомы исполнителя

Похожие исполнители

Aref

Исполнитель

Moein

Исполнитель

Chopy

Исполнитель