Kishore Kumar Hits

Naser Razzazi - Hawar Gule текст песни

Исполнитель: Naser Razzazi

альбом: Birewery


ئەوینداری تۆن گوڵێ
هەزاران دڵ، نەک دڵێ
منیش ئەوینداری تۆمە
تەنیا ئەرێیەک بڵێ
هاوار گوڵێ، گوڵێ
تەنیا ئەرێیەک بڵێ
بۆ ئەوەندە سەرسەختی
مەگەر پاشای سەر تەختی
هەتا کەنگێ چاوەڕوانیی
یان لە منە بێ بەختیی
هاوار گوڵێ، گوڵێ
تەنیا ئەرێیەک بڵێ

دەمێکە بەتەماتم
شەیدای بەژن و باڵاتم
بۆ گەیشتن بە باڵای تۆ
تا مردن بە ئاواتم
هاوار گوڵێ، گوڵێ
تەنیا ئەرێیەک بڵێ
چییە سووچ و تاوانم
چیم کردووە باوانم
لەبەر ئەشقی تۆ بوو
دامنا لە ڕێی تۆدا چاوانم
هاوار گوڵێ، گوڵێ
تەنیا ئەرێیەک بڵێ

ئەوینداری تۆن گوڵێ
هەزاران دڵ، نەک دڵێ
منیش ئەوینداری تۆمە
تەنیا ئەرێیەک بڵێ
هاوار گوڵێ، گوڵێ
تەنیا ئەرێیەک بڵێ
بۆ ئەوەندە سەرسەختی
مەگەر پاشای سەر تەختی
هەتا کەنگێ چاوەڕوانیی
یان لە منە بێ بەختیی
هاوار گوڵێ، گوڵێ
تەنیا ئەرێیەک بڵێ

Поcмотреть все песни артиста

Другие альбомы исполнителя

Похожие исполнители

Aref

Исполнитель

Moein

Исполнитель

Chopy

Исполнитель