شیرین شیرین شیرینە چاوی چاوگی هەنگوینە
باڵای نزم و گەردن بەرز، نازدار و نازەنینە
خانم، خانم، خانمە، دەستی لەسەر شانمە
جا چیم دەوێ لە دونیا؟ خانم دەستگیرانمە
ناز، ناز، ناز، نازداری، ئازیز دەنکەهەناری
دەنکەدەنکە ماچمکە بگاتە سەد هەزاری
جوانی، جوانی، جوانی گیان، ئەمشەو وەرە بۆ ماڵمان
بە یەک دوو پێک مەستمکە، نەمێنێ شەرم نێوانمان
♪
بە شەو، بە شەو، بە شەو بێ، کەرەم لە کاتی خەو بێ
چرای مانگ خامۆش ئەکەم، نەکا چاوی لە ئەو بێ
کەی دێ، کەی دێ درەنگە، ئەو پەریەکەی بەهەشتی
باوانم چاوەڕوانم، مەوعیدمان باخی گشتی
شیرین، شیرین، شیرینە، لێوت سوور و شیرینە
توخودا بێبەریم مەکە، لەو بزە و پێکەنینە
ئازیزم لار و لەنجەت شار و شەقام شێت ئەکا
داگیرکەری چاوانت گەنجان دەستبەسەر ئەکا
♪
ژینی تازەتان پیرۆزە، پیرۆزە بووک و زاوا
زەماوەنی کوردانەیە، سەرچۆپیکێش ماڵاوا
چۆپی و بەزم و شادیە لەبەر ماڵ و لە کۆڵان
چەن جوانە دیمەنی ڕیزی گەنم و جۆی لاوان
زەماوەند و هەڵپەڕکێ بە خۆشی زاوا و بووکێ
ئەمشەو شەوی ئەوینە، دەنگی دەهۆڵ و نەوا دێ
سەمای دەسماڵی حەریرە، چاوچاوانەی دڵداران
ئاخۆ چەن کچ ئاشق بێ؟ چەن کوڕ شێت و سەرگەردان؟
هەی بێ، هەی بێ، خانم بێ، ئەمشەو وازبێنە لە ناز
تێیکە، تێیکە، تێیکە شەڕابی شیراز
♪
کوردە کوردستانەکەم، خۆمت بە قوربان دەکەم
گوڵ، گوڵ، گوڵ، گوڵ، گوڵزارە، دایمە شینە بەهارە
جێگە و پێگەی نازنازان، پۆل، پۆل، پۆل، پۆل چاوبازان
وڵاتی من وڵاتە، هێمای ئاشتی و ئاواتە
شاییە و چەپڵەڕێزانە، بە خۆشی کوردستانە
دەست، دەست، دەستی من و تۆ، بێ دەست بگرین گەنم و جۆ
شایی و ئاهەنگ گێڕانی چوار پارچەی کوردستانە
شیرین شیرین شیرینە چاوی چاوگی هەنگوینە
باڵای نزم و گەردن بەرز، نازدار و نازەنینە
خانم، خانم، خانمە، دەستی لەسەر شانمە
جا چیم دەوێ لە دونیا؟ خانم دەستگیرانمە
ناز، ناز، ناز، نازداری، ئازیز دەنکەهەناری
دەنکەدەنکە ماچمکە بگاتە سەد هەزاری
جوانی، جوانی، جوانی گیان، ئەمشەو وەرە بۆ ماڵمان
بە یەک دوو پێک مەستمکە، نەمێنێ شەرم نێوانمان
♪
هەی بێ، هەی بێ، خانم بێ، ئەمشەو وازبێنە لە ناز
تێیکە، تێیکە، تێیکە شەڕابی شیراز
Поcмотреть все песни артиста
Другие альбомы исполнителя