گوڵ فرۆشی عاشق
خودایە بە ئومێدی خۆت
گوڵ فرۆشی شارم ، و لە کاری خۆم زۆر شادم
چەپکە چەپکە گوڵ بۆ جوانەکانی شار دەبەستم
گیانم فیدات
کاکی گوڵ فرۆش
فەرموو خانم ، بەردەستی گوڵ فرۆش بە قوربانت
من گوڵم ئەوێت
تۆ خۆت لە گوڵ جوانتری ، چ گوڵێکت ئەوێت ئەزیزم
گوڵاڵە سورەت هەیە ؟
گوڵاڵە سورەیەکم هەیە کە چەمەن و باخ ئەوی نیە
گوڵاڵە سورەی من ، ئەم دڵەی منە ، کێوێک داخی هەیە
مەحبوبی من
نێرگزت هەیە ؟
نێرگزیشمان هەیە
نێرگزی چاوی تۆ لە نێرگزی من مەست ترە
وای ئەم نێرگزەی چاوی تۆ ، لە دڵی من بێ خەبەرە
وای ئەم نێرگزەی چاوی تۆ ، لە دڵی من بێ خەبەرە
کاکی گوڵ فرۆش ؟
هممم
وا دیارە زۆر عاشقیت
ئەکرێت مرۆڤ تۆ ببینێت و عاشق نەبێت
چ بێ ئابڕوو
ئەو لێوه ، ئەو چاوە ، ئەو زۆڵفە ، ئەو گۆنا و ئەو گەردنە
گوڵ فرۆشی ڕاستی تۆیت ئەزیزم
ئێمە لە پێشی تۆ دەستی دوو دەفرۆشین
حاڵی وەستام ببینە و ئەحواڵی دڵی من بپرسە
بەسیکە ئیتر ، بێ تام
مەگەر یەک وێرانە چەند شاگردی ئەوێت
بهێڵە لە وەستا بپرسم ؟
وەستا بڵێ بزانم گوڵی یاست هەیە ؟
یاسی چاوەکانتم هەیە بەڵام ...
یاسی چاوەکانتم هەیە بەڵام ، یاسی تۆ بۆن خۆشترە
یاسی من ئاساییە ، یاسی تۆ شتێکی ترە
ئاخر لە دڵی بێ ساحێبی بەردەستەکەتیش بڵێ وەستا
ئاە ، بەڵام من گوڵی یاسم نیە
هەتە باشیش هەتە
یاسی تۆ ئەم بازویەیی تۆیە ،
یاسی تۆ ئەو شانەیەیی تۆیە
یاسی تۆ گەردەنی تۆیە
ڕوخساری تۆ چەناگەی تۆیە
واتە من لە تۆ گوڵ فرۆش ترم
بەڵێ ئەزیزم گوڵ فرۆش تری
زوڵف ئازاد ، چاو نێرگز
گۆنا گوڵ ، لێو پەڕی گوڵ
سەد گوڵستان گوڵ بە ڕووی وەک بەهار هێناوە
Поcмотреть все песни артиста
Другие альбомы исполнителя