Kishore Kumar Hits

Hardi Salami - Dana Be Dana текст песни

Исполнитель: Hardi Salami

альбом: Eshqt


دانە بە دانە
دێتە سەر ڕێت ئەو ئێش و خەمانە
کە بە منت دا بەبێ ڕەحمانە
ئەی دانە بە دانە
من ئەو ڕۆژانە
تۆم لە جێگای هەموو کەسی خۆم دانا
چیم هەبوو لە ڕێگەی ئەشقی تۆم دانا
بووم بە دێوانە
دانە بە دانە
چۆن منت بەجێهێشت بەجێیانهێشتی
کەسێکی تر هات و هیچی تیا نەهێشتی
ئێستا من باشم تۆ وێرانیت
ئەو خەوەی هەتبوو پێی نەگەیشتی
چۆن منت بە جێ هێشت بە جێیان هێشتی
کەسێکی تر هات و هیچی تیا نەهێشتی
ئێستا من باشم تۆ وێرانیت
ئەو خەوەی هەتبوو پێی نەگەیشتی
دڵی منت شکاند دڵیان شکاندی
وەکوو منت لێهات زۆر بە ئاسانی
ئێستا خەمبار و چاو پڕ لە گریانی
بۆ ئەوە باشی بتکەم بە گۆرانی
ژەهرت بۆ دانام خۆت هەموویت خواردەوە
من چوومە ئاسمان تۆ هاتیتە خوارەوە
ئەوەی بەڵێنی دڵخۆشی پێدای
فرمێسکی چاوتی هێناوەتە خوارەوە
دانە بە دانە
چۆن منت بەجێهێشت بەجێیانهێشتی
کەسێکی تر هات و هیچی تیا نەهێشتی
ئێستا من باشم تۆ وێرانی
ئەو خەوەی هەتبوو پێی نەگەیشتی
چۆن منت بە جێ هێشت بە جێیان هێشتی
کەسێکی تر هات و هیچی تیا نەهێشتی
ئێستا من باشم تۆ وێرانی
ئەو خەوەی هەتبوو پێی نەگەیشتی

Поcмотреть все песни артиста

Другие альбомы исполнителя

Похожие исполнители

BANA

Исполнитель

Chopy

Исполнитель