لەسەروی قامەتی یار، عەتر و عەبیر دەبارێ
دڵانی خستە لەرزە، لەرەی مەمکی هەنارێ
مەست مەست بە نیمنیگاوە، دوو نێرگسی خوماری
بە خەندە زوڵفی لادا، لەسەر عوزار و زاری
دونیا بە ئینتیزارن، شیرین تەشی دەڕێسێ
هاوار شیرین گیان، ئامان شیرین گیان
تەشی وەکو دڵی من، لە دەستی ئەو دەلەرزێ
چەند جوان و دڵڕفێنە، ئافتاب و تەور و تەرزێ
کاتێ کە بۆ سەر ئاوێ، زولفی لە سەرووی بەرزی
کە شەو بەیانی بەردا، گوڵ و وەنەوشە باری
دونیا بە ئینتیزارن، شیرین تەشی دەڕێسێ
هاوار شیرین گیان، ئامان شیرین گیان
پەنجەی بە چەشنی شمشاڵ، دوو دەستی پڕ لە خرخاڵ
ڕوومەت سپی، دوو لێو ئاڵ، پەرچەم سیاه بوو چاو کاڵ
وەک ڕەنگی نەخشی مانی، باڵا و کوڵم و خەت و خاڵ
سەڵای لە عاشقان دا، باغی گوڵ و هەناری
دونیا بە ئینتیزارە، شیرین تەشی دەڕێسێ
هاوار شیرین گیان، ئامان شیرین گیان
سەرمایەیی سەودا کە دەڵێن زوڵفی دوو تایە
هەر پێچش و تایێکی سەد ئاشووبی تێدایە
بیدە بە دڵم، شیفتە بە شیفتە چاکە
بیخە بە ملم، ئەو قەیدە بە دێوانە ڕەوایە
هەی دادەی بێ داد
هەی ئامان وا
پەنجەی بە چەشنی شمشاڵ، دوو دەستی پڕ لە خرخاڵ
ڕوومەت سپی، دوو لێو ئاڵ، پەرچەم سیاه بوو چاو کاڵ
وەک ڕەنگی نەخشی مانی، باڵا و کوڵم و خەت و خاڵ
سەڵای لە عاشقان دا، باغی گوڵ و هەناری
دونیا بە ئینتیزارە، شیرین تەشی دەڕێسێ
هاوار شیرین گیان، ئامان شیرین گیان
Поcмотреть все песни артиста
Другие альбомы исполнителя