Kishore Kumar Hits

Sana Barzanje - To текст песни

Исполнитель: Sana Barzanje

альбом: To


تۆ هەمیشە دڵت نەرمە
دەستت گەرمە، دەستت گەرمە
نیگام ئەکەی چاوەکانت پڕ لە شەرمە، پڕ لە شەرمە
تۆ هەمیشە دڵت نەرمە
دەستت گەرمە، دەستت گەرمە
نیگام ئەکەی چاوەکانت پڕ لە شەرمە، پڕ لە شەرمە
کە شیعری کۆنت بۆ ئەڵێم
خێرا پێم ئەڵێی لەبەرمە
هەموو ڕۆژێ شیعرێکی نوێ
وەکو فەرزێکەو لەسەرمە
ئەم دنیایە کش و ماتە تۆ بێدەنگ بی
ڕووبارێ بەو وەرە بۆلام نامەوێ گۆمی مەنگ بی
تۆ پێکەنینت لێ جوانە
شێتەبم تۆ دڵتەنگ بی
ئەم دنیایە کش و ماتە تۆ بێدەنگ بی
ڕووبارێ بەو وەرە بۆلام نامەوێ گۆمی مەنگ بی
تۆ پێکەنینت لێ جوانە
شێتەبم تۆ دڵتەنگ بی
ئەزانم چۆن شێتت بکەم
ئەزانم چۆن بتهەژێنم
هەموو شتێ ئاسانە بۆم
بەڵام دڵی خۆم ئەشکێنم
جارێکی تر تۆ بگریێنم
بێ دەستم بگرە بۆ سەما
هەڵبپەڕە لە سینەما
ئەو تۆزە هۆشەی کە هەمبوو
لەم ئەوینەی تۆدا نەما
نازانم چۆن تۆ بدوێنم
دڵە شووشەکەت نەشکێنم
دایم ئەڵێی بووکە شووشەی
حەزم لێیە بتڕفێنم
لە باخیشا ژووانمان بێ
من هەر گوڵت بۆ ئەهێنم
تۆ حەز ئەکەی بەگوڵەوە
دەست لە کەمەرت ئاڵێنم
ئەم دنیایە کش و ماتە تۆ بێدەنگ بی
ڕووبارێ بەو وەرە بۆلام نامەوێ گۆمی مەنگ بی
تۆ پێکەنینت لێ جوانە
شێتەبم تۆ دڵتەنگ بی
ئەم دنیایە کش و ماتە تۆ بێدەنگ بی
ڕووبارێ بەو وەرە بۆلام نامەوێ گۆمی مەنگ بی
تۆ پێکەنینت لێ جوانە
شێتەبم تۆ دڵتەنگ بی

Поcмотреть все песни артиста

Другие альбомы исполнителя

Похожие исполнители

BANA

Исполнитель

Chopy

Исполнитель